هه‌ڵه‌گر و ئه‌ركه‌كان - هه‌واڵنووسین ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری – لە ڕۆژنامەی وشە(ھەولێر) بڵاوکرایەوە
هه‌ڵه گرتن یان هه‌ڵه چنین، یه‌كێك له گرینگ‌ترین قۆناخه‌كانی پرۆسه‌ی نووسین تا بینین و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه، له‌م قۆناخه‌دایه كه دوایین گۆڕانكارییه‌كان له ده‌قدا ڕوو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری بنه‌ماییی زمان واته پێوه‌ندیی نێوان (نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و خوێنه‌ر) دروست ببێت. له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵه‌گر به‌رده‌وام ده‌بێ خۆی بخاته جێگه‌ی خوێنه‌ر و له دیدی خوێنه‌ره‌وه كاره گرینگه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. ڕسته قورس و ئاڵۆزه‌كان ئاسان بكاته‌وه و خۆی بخاته بارێكی تاقیكردنه‌وه‌وه كه ئایا خوێنه‌ر ده‌توانێت به باشی له ڕسته‌كان تێبگات یان نا؟
ئه‌گه‌ر بتوانرێت له‌ڕووی نووسین و داڕشتنه‌وه ده‌قێك به شێوه‌یه‌ك بگۆڕین كه خوێنه‌ر (هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌ری به‌ئاگا كه ئاگاداری بابه‌ت و ناوه‌رۆك بێت) به یه‌كجار خوێندنه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ڕسته‌كه، له مه‌به‌سته‌كه بگات، ئه‌وه له كاری هه‌ڵه‌گرتندا سه‌ركه‌وتوو بووین.
بۆیه هه‌ڵه‌گر ده‌بێ بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له ده‌قه‌كه‌دا ده‌یكات، به‌ڵگه‌ی زانستی، ئه‌ده‌بی و مه‌نتیقیی هه‌بێت. به‌م كورته شیكردنه‌وه‌یه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بڕێك له هه‌ڵه‌گره‌كان ئه‌وه‌یه چوارچێوه‌ی كاری خۆیان نازانن و تێناگه‌ن له‌وه‌ی له قۆناخه‌كانی هه‌ڵه‌گرتن (ڕواڵه‌تی، ئه‌ده‌بی و ناوه‌ڕۆكی و...)دا چ ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
وه‌ك هه‌موو كار و پیشه‌یه‌كی دیكه، كاری هه‌ڵه‌گرتنیش پێویستی به ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی خۆی هه‌یه. كه‌ره‌سته‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌گرێك (ئه‌ده‌بی یان نووسینه‌یی [داڕشتن]) ڕێسا و یاسای زمان (ڕێزمان)ه.
ئه‌م ڕێسا زمانییانه به ڕای ئه‌و زمانناسانه‌ی بڕوایان به زاوزێی زمان هه‌یه، له زه‌ین و مێشكی هه‌ر ئاخێوه‌رێكدا هه‌ن و ته‌نیا فۆرمێك یان ڕێسایه‌كی نووسین له‌سه‌ر قاقه‌ز ده‌ینه‌خشێنێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به زمانێكی دیكه و به‌كورتی باسێك له گرینگیی هه‌ڵه‌گر بكه‌ین ده‌بێ بڵێین: هه‌ڵه‌گر ئه‌و نووسراوه‌ی پێی دراوه زیندوو ده‌كاته‌وه و كه‌سایه‌تیی پێ ده‌به‌خشێت. به پشت به‌ستن به‌م پێناسه‌یه ڕه‌نگه بتوانرێ بگوترێ ئه‌وه‌ی لای ئێمه ئه‌ركی هه‌ڵه‌گری گرتۆته ئه‌ستۆ به‌ڕاستی جێگه و شوێنی خۆی به‌ته‌واوی نازانێت و ئه‌و شوێنه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك لا نامۆیه. چونكه ڕۆژانه به سه‌دان هه‌ڵه‌ی زه‌قی ڕێزمانی، ڕێنووسی، دڕاشتن و هه‌ڵه‌ی ناوه‌ڕۆكی له كتێب و ڕۆژنامه و ...دا له كوردستان ده‌بینین. ئه‌م هه‌ڵه‌یانه كاتێ زه‌قتر ده‌بنه‌وه كه له نووسینی ناودارترین ڕۆژنامه‌كان و له كتێبی ناودارترین نووسه‌رانی ئێمه‌دا ده‌بینرێن.
به‌م پێشه‌كییه‌وه باسه‌كه ده‌به‌ینه لایه‌نی كرده‌یی و به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌ركی هه‌ڵه‌گر:
هه‌ڵه‌گر ئه‌ركداره به‌وه‌ی وێڕای ڕه‌چاوكردن و پاراستنی شێوه نووسینی نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ، هه‌ڵه ڕێزمانییه‌كان، فره‌وێژی، دووپاته‌وه‌بووه‌كان، زێده‌بێژی و ڕسته بێ سه‌روبه‌ر و ئاڵۆز و شێواوه‌كان ڕاست بكاته‌وه و بیانخاته چوارچێوه‌یه‌كی ڕێسامه‌ندی زمانییه‌وه.
چه‌شنه‌كانی هه‌ڵه‌گرتن:
1ـ هه‌ڵه‌گرتنی ته‌كنیكی(ڕێك‌وپێك كردنی ڕواڵه‌تی [پاره‌گراف، ڕسته و..]
2ـ هه‌ڵه‌گرتنی پسپۆڕانه (لایه‌نی زانستییانه و پسپۆڕانه‌ی ده‌ق)
3ـ هه‌ڵه‌گرتنی زمانی و پێكهاته‌یی كه لایه‌نی ڕێزمانی و ڕێنووسی و داڕشتن ده‌گرێته‌وه.
كه‌واته پێویسته هه‌ڵه‌گر زانیاریی زیاتر له نووسه‌ر یان وه‌رگێڕی له هه‌موو بابه‌تێكه‌وه له‌سه‌ر ده‌قه‌كه هه‌بێت.
له‌م به‌شه‌ی وتاره‌كه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ڵه‌گری (به گوێره‌ی بابه‌ت) بخه‌ینه‌به‌ر باس، ده‌چینه به‌ستێنی هه‌ڵه‌گرتن له به‌شی هه‌واڵه‌كاندا.
هه‌واڵ بریتییه له‌و زانیارییانه‌ی كه مێدیایه‌ك به پێویستی ده‌زانێت هاووڵاتییانی لێ ئاگادار بكاته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی كورت و ساده ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رده‌نگ یان خوێنه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندیی داڕشتنی ده‌قێكی هه‌واڵی ئه‌وه‌یه، گرینگ‌ترین زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوێك به ساده‌ترین شێوه‌ی شیاو و به له‌به‌رچاوگرتنی چینی به‌رده‌نگ یان خوێنه‌ر دابڕێژرێت و ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌كانی ڕێزمان و ڕێنووس و چۆنیه‌تی داڕشتنی تێدا بكرێت. واته مه‌به‌ست له ساده نووسین ئه‌وه نییه، كه زمانی پێوه‌ر پشتگوێ بخرێت و ده‌قه‌كه خۆی بكێشێته زمانی كۆڵان و بازاڕه‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ست له‌وه‌یه له هه‌مانكاتدا كه ده‌ق ده‌بێت هه‌موو ڕێسایه‌كی ڕێزمانی و ڕێنووسی و داڕشتنی تێدا ڕه‌چاو كرابێت.
داڕشتنی هه‌واڵ كارێكی ئاسان نییه و شاره‌زایییه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت كه ئه‌و شاره‌زایییه ده‌بێ بێ سێ و دوو له لای سێ كه‌سدا هه‌بێت: هه‌واڵنووس، سه‌رنووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ری باڵا كه وه‌كوو گۆڵچیی به‌شی هه‌واڵه و دوایین هه‌ڵه‌كان له‌ڕووی ڕێزمان و داڕشتن و ڕێنووس و ناوه‌ڕۆكه‌وه ده‌گرێت و ڕێكیان ده‌كاته‌وه.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر پێویسته به كورتی ئاماژه‌یه‌ك بكرێت به ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵه‌گر له‌باری كرده‌ییدا.
ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵه‌گر له به‌شی هه‌واڵدا:
1ـ نووسین (داڕشتنی هه‌واڵ) 2- ڕه‌چاوكردنی خاڵه ڕێزمانییه‌كان 3- چاودێریكردن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌دا كه له هه‌واڵده‌رییه‌كانی دیكه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه 4- تیتر (مانشێت، سه‌ردێڕ) دانان كه بریتییه له سه‌ردێڕی سه‌ره‌كی، سه‌ردێڕی سه‌ر، سه‌ردێڕی ژێر، سووتیتر (به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كورت) 5- ڕێزبه‌ندیی بابه‌ته‌كان و گرینگی دان به زانیارییه‌كان به‌پێی هێنانه‌وه و دانانیان 6- ده‌روازه‌وانی كه بریتییه له هه‌ڵبژاردن یان ده‌سته‌بژێر كردنی هه‌واڵه‌كان به گوێره‌ی ئامانج و سیاسه‌تی ڕۆژنامه یان گۆڤار یان ماڵپه‌ڕه‌كه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵه‌گری به‌شی هه‌واڵ:
1ـ شاره‌زایی بۆ ساده نووسین و سه‌رنجڕاكێش كردنی ده‌ق 2- زاڵبوون به‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ك، وتووێژ، وتار، ڕاپۆرت، وتاری ڕاڤه‌كارانه و هه‌واڵدا 3- خاوه‌ن زانیاری بێت له هه‌وو بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و ...دا. چونكه هه‌واڵه‌كان فره چه‌شنن و ڕۆژانه هه‌واڵی جۆراوجۆر دێنه به‌رده‌ستی و پێویسته بو ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت بازنه‌ی زانیارییه‌كانی به‌رفراوان بێت.
لێره‌دا هه‌واڵێك ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران كه له‌ڕووی كاری هه‌ڵه‌گرتنه‌وه هیچ كارێكی تێدا نه‌كراوه و به خراپترین شێوه له لایه‌ن یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی كوردستانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره و كاتی ئه‌م هه‌واڵه‌م له بیر نه‌ماوه ناوی ڕۆژنامه‌كه‌ش نانووسم).
«وشترێك و دوو جوانه‌گا كرانه قوربانی
له ئاهه‌نگێكی یاد كردنه‌وه‌دا، دوو جوانه‌گا و وشترێك ده‌كرێنه قوربانی.
له گوندی .... ی ئه‌رده‌ن و له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تی ... وه یادی ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ددامی دیكتاتۆڕی پێشووی عێراق كرایه‌وه و تێیدا دوو جوانه‌گا و وشترێكیان كرده قوربانی.
عه‌شیره‌تی ... له لایه‌نگرانی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕن و سه‌ددام به سه‌ركرده‌یه‌كی و.............. ده‌زانن و .. تا دوایی».
ئه‌م نووسراوه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا (ته‌نانه‌ت به بێ له‌به‌رچاوگرتنی باری ڕێزمانی و داڕشتنیش) هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌واڵی تێدا نییه (هه‌ڵبه‌ت چونكه ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كه‌م له‌به‌رده‌ستدا نه‌مابوو له‌باری ڕێنووسه‌وه وه‌ك خۆی نییه و زۆر له‌وباره‌شه‌وه وێران بوو)
تیتر (سه‌ردێڕ) سه‌ردێڕی ئه‌م به‌ناو هه‌واڵه « وشترێك و دوو جوانه‌گا كرانه قوربانی» ئه‌و زانیارییه ده‌گه‌یه‌نێت: قوربانی كرانی (دوو جوانه‌گا و وشترێك).
كه دێینه سه‌ر ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌بینین مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی قوربانیكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه نه‌بووه، به‌ڵكوو زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و یادكردنه‌وه بووه كه به‌شێك له عه‌شیره‌تێك له وڵاتێك بۆ كه‌سێكی ناودار(چاك یان خراپ) ڕێكیان خستووه، كه‌واته سه‌ردێڕه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه و ده‌بوا ئه‌مه بوایه (یادی سه‌ددامی دیكتاتۆر كرایه‌وه).
دواتر له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا شوێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی یاده‌كه‌یان كردۆته‌وه و مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌كه بنووسرایه، جگه له‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نییه باسی ئه‌وه بكرێت چی كراوه‌ته قوربانی.
به‌م شیكردنه‌وه خێرایه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه:
1ـ هه‌واڵنووس هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نووسینی هه‌واڵ نه‌بووه و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكه وه‌ك ناو چایخانه و كوڵانه‌كاندا.
2ـ هه‌ڵه‌گر ئه‌م هه‌واڵه‌ی نه‌بینیوه، یان زانیاریی له هه‌واڵنووسه‌كه كه‌متر بووه. لێره‌دایه كه گرینگیی هه‌ڵه‌گر و كرده‌ی هه‌ڵه‌گرتن ڕوون ده‌بێته‌وه.
دانانی سه‌ردێڕ(تیتر)
1ـ سه‌ردێڕ ده‌بێ وه‌به‌رگر و له هه‌مانكاتدا سنووردار بێت:
وه‌به‌رگر به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێت گوشراوی ئه‌و په‌یامه بێت كه له هه‌واڵه‌كه‌دا به به‌رانبه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نین. سنووردار به‌و مانایه‌ی كه زه‌ینی به‌رانبه‌ر نه‌بات به‌لای ڕووداو یان شوێن یان ناوی هاوشێوه‌دا.
بۆ وێنه له‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه كه ده‌ڵێت «دوو جوانه‌گا و وشترێك كرانه قوربانی» ئه‌م قوربانییه بۆ ده‌یان شت ده‌بێت، قوربانی بۆ قه‌زاوه‌گێڕی، قوربانی له مانگی قورباندا و...، له حاڵێكدا له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه بۆ یادی كه‌سێك بووه كه ناسراوه و مه‌به‌سته‌كه ته‌واو ڕوونه.
2ـ سه‌ردێڕ نابێ ئاڵۆز بێت و مانای ته‌واو به‌ده‌سته‌وه نه‌دات:
«ده‌یڤید بێكهام بۆته پیاوێكی تر»
ئه‌م سه‌ردێڕه ئاڵۆزه و نابێ به‌و شێوه‌یه بنووسرێت. بێكهام له چ ڕوویه‌كه‌وه بۆته پیاوێكی تر؟ له‌ڕووی ئیخلاقه‌وه، له‌ڕووی وه‌رزشه‌وه، له‌ڕووی ناو خێزانی خۆیه‌وه؟ چاكتر بووه؟ خراپتر بووه؟ و...
3ـ سه‌ردێڕ نابێت دروشم بێت:
« له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان و خزمه‌تگوزارییانه‌دا بڕێ پاره به‌سه‌ر ... دا دابه‌ش كرا»
ئه‌مه زیاتر ڕێكلام و پروپاگه‌نده‌یه.
4ـ سه‌ردێڕ ده‌بێت ڕوون و ساده بێت و خێرا مه‌به‌ست به ده‌سته‌وه بدات:
«په‌رله‌مانی كوردستان:
ده‌نگدان به ڕێگه نه‌دانی په‌سه‌ندی یاسای هاوسه‌رگیری دوا خرا.»
ئه‌م سه‌ردێڕه به‌دووسێ جار خوێندنه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر له مه‌به‌ست ناگه‌یه‌نێت. ده‌كرا بنووسرێت.
«په‌رله‌مانی كوردستان:
په‌سه‌ندكرانی یاسای هاوسه‌رگیری دوا خرا.» (هه‌رچه‌ند ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش لای من زه‌ق و ناباره و بۆ زه‌ماوه‌ندكردنی دوو كه‌س پێم باش نییه)
5ـ بوونی فرمان یان نه‌بووین له‌ناو سه‌ردێڕدا:
نووسینی فرمان یان نه‌نووسینی باسێكه پێوه‌ندیی به ڕیتم و بابه‌ته‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تا بكرێت فرمان له‌ناو سه‌ردێڕدا نه‌نووسرێته‌وه، به‌ڵام زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌كه تووشتی دروشم‌دان نه‌بێت یان له مانادا كۆڵ و په‌ككه‌وته نه‌بێت هێنانه‌وه‌ی كێشه دروست ناكات.
«بۆمبارانی قه‌ندیل له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا قه‌ندیلیان بۆمباران كرد»
سه‌ردێڕی یه‌كه‌م هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك دروست ناكات و مانا و په‌یام به ته‌واوی ڕوونه و پێویست به فرمان نییه. سه‌ردێڕی دووه‌م له‌ڕووی وشه‌وه درێژتره و هیچ زانیارییه‌كی زیاتریشی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمباران ده‌كات كه‌واته سه‌ردێڕی یه‌كه‌م باشتره.
«هێرشی زه‌وینی، ده‌ریایی و ئاسمانیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق»
«ئه‌مریكا له ده‌ریا ئاسمان و زه‌وینه‌وه هێرشی كرده سه‌ر عێراق»
له سه‌ردێڕی دووه‌مدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ڕووی وشه‌وه درێژتره و فرمانیشی تێدایه، ده‌بینین كاریگه‌ری و خێرایی و ده‌ربڕینه‌كه‌ی هه‌م ئاسانتره و هه‌م كاریگه‌رتره، لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی نموونه‌ی یه‌كه‌م، سه‌ردێڕی دووه‌م كه فرمانیشی تێدایه باشتره.
6ـ كورتبێژی له سه‌ردێڕدا:
سه‌ردێڕ به گوێره‌ی په‌یام و ناوه‌ڕۆك چه‌نده كورت بێت باشتره. سه‌ردێڕی دوور و درێژ جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی بینین و بستنه‌وه جوانیی په‌یامه‌كه تێك ده‌دات و له ڕۆژنامه‌دا جوانیی لاپه‌ڕه‌كه ده‌شێوێنیت.
نموونه: «سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتر به پێوه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌فدێكی به‌ره‌و وڵاتی سوید به‌رێ كرد».
لێره‌دا به‌رانبه‌ر له بیری ده‌چێته‌وه كه په‌یامه‌كه چی بووه. ئه‌م سه‌ردێڕه به‌شێكی زۆری ئه‌و زانیارییه‌ی له خۆ گرتووه كه ده‌بوا له ده‌قی سه‌ره‌كیی هه‌واڵه‌كه‌دا باس بكرایه.
«وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی سوید به‌ڕێ كه‌وت» باشترین سه‌ردێڕه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
جگه له‌م بابه‌تانه‌ی تا ئێره باس كران چه‌ند خاڵێكی دیكه هه‌یه كه به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌م:
له هه‌ر میدیا و ڕاگه‌یه‌نه‌رێكدا بۆ به‌شی هه‌واڵ، ده‌بێ به‌شی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، وه‌رزشی و پزیشكی(لانی كه‌م) جیا بكرێته‌وه و هه‌ركامه‌یان هه‌واڵساز و سه‌رنووسه‌ر(هه‌ڵه‌گر)ی خۆی هه‌بێت. ئه‌م دابه‌شكردنه ڕێگر ده‌بێت له هه‌ڵه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ به كه‌مترین هه‌ڵه‌وه.
بابه‌تی داڕشتن و ڕێزمان و ڕێنووسیش به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاری ده‌كرێن له خولێكی خێرادا ڕێنووسیان پێ فێر بكرێت و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به هه‌واڵنووسین خولێكی هه‌واڵنووسینیان له‌لایه‌ن كه‌سێكی پسپۆڕه‌وه بۆ دابنرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ اصول خبر نویسی - اكبر نصر الهی - چاپ پنجم- تهران -سروش 1384.
2ـ ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی له ماوه‌ی كاركردنم له میدیاكان و له خوله‌كانی هه‌واڵنووسیندا كۆم كردوونه‌وه.
3ـ بڕێك له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان
لینکی وتارەکە لە حەفتەنامەی وشە:
http://wishe.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=503%3Aهه‌ڵه‌گر-و-ئه‌ركه‌كان-هه‌واڵنووسین&Itemid=586
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە