ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری
شیعری
(پیاوێك له‌مندا سه‌ما ده‌كا) كه له‌لایه‌ن خاتوو (حه‌یات مه‌جید
په‌رخی)یه‌وه نووسراوه خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شانزه‌یه‌مین فێستیڤاڵی
ئه‌ده‌بیی گه‌لاوێژی وه‌رگرتووه، لێره‌وه ده‌مه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ
ئه‌و ده‌قه بكه‌م:
(1)
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی
ره‌خنه‌گران، نامه‌وێ پێش هه‌موو شتێ ده‌ستبكه‌م به‌ماناكردنه‌وه‌ی رسته‌و
وشه‌كان و بڵێم خاتوو حه‌یات په‌رخی مه‌به‌ستی له‌فڵانه وشه‌و فیساره
رسته چی بووه (هه‌رچه‌نده باسی ناوه‌ڕۆكیش ده‌كه‌م و بڕێ
رێكنه‌هاتنه‌وه و دژوازیی مانایی ده‌خه‌مه‌ڕوو)، زیاتر له‌ڕووی فۆرم و
ستراكچه‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌ستانه‌وه كه
نووسراوێك ده‌كاته شیعر ده‌مه‌وێ باسی ئه‌م نووسراوه بكه‌م.
كه
ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه ئه‌م نووسراوه‌یه كرد، دووسێجار وه‌ستام و لێم
تێكچوو، نه‌متوانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و له‌سه‌ر ریتمێكی ته‌واو
شیعره‌كه بخوێنمه‌وه. ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆیه‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م بڕێ وشه‌ی
له‌ڕووی رێنووسه‌وه ته‌واو نین، دووه‌م خاڵبه‌ندی و داڕشتنی ده‌قه‌كه
ناته‌واوه، بۆ نموونه كۆما (فاریزه)كان له‌بڕێ شوێندا به‌بێ ره‌چاوكردنی
رێسای داڕشتن دانراون و سێهه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ر ریتم و مۆسیقای
به‌لاوه گرنگ نه‌بووه، یان شاره‌زایی كه‌مبووه. له‌هه‌ر جێیه‌ك كه‌یفی
لێ بووبێت چووه‌ته خواره‌وه‌و رسته‌ی دواتری ده‌ست پێكردووه.
زۆربه‌ی
شاعیرانی لاو و ژماره‌یه‌ك له‌شاعیرانی خاوه‌ن ئه‌زموونیش تووشی ئه‌م
په‌تاو گرفته ده‌بن كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه خاڵێكی نه‌رێنیی زه‌ق و دیاره بۆ
شاعیر‌و ره‌چاو نه‌كردنی ئه‌م خاڵانه نیشانه‌یه بۆ كه‌میی شاره‌زایی.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه زۆربه‌ی شاعیرانمان ئێستاش واده‌زانن شیعری نوێ، كێش و مۆسیقا‌و
ریتمی نییه‌و هه‌رچۆن پێیان خۆشبێت ده‌نووسن و ته‌نیا به‌شێوه
پله‌كانه‌ییكردنی دێڕه‌كان وا ده‌زانن ده‌بێته شیعری نوێ، خاتوو حه‌یاتیش
ئه‌مه‌ی كردووه.
لێره‌دا سه‌یری نموونه‌ی خاڵبه‌ندی و دانانی كۆما (فاریزه)و داڕشتنی رسته‌كان بكه‌ن:
له‌م
دێڕانه‌ی خواره‌وه‌و به‌تایبه‌ت دوای (سێبه‌ره‌كه‌یه‌وه) هیچ هۆیه‌ك
نییه بۆ دانانی كۆما(،)، هه‌روه‌ها نیوه‌دێڕی (هه‌ڵده‌زنی به به‌رۆكمدا،)
به‌بێ هیچ هۆیه خراوه‌ته دێڕی دواتر.
پیاوێك له‌مندا سه‌ما ده‌كا،
په‌نجه‌كانی ده‌ئاڵێنێ،
له‌په‌نجه‌مه‌وه،
به‌خۆی و سێبه‌ره كه‌یه‌وه،
هه‌ڵده‌زنی به به‌رۆكمدا،
ئه‌م
رستانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی رسته هه‌واڵن، به‌دوای یه‌كدا دێن و خوێنه‌ر
به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێكیان چاوه‌ڕوانی مانای دیكه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوانی
رسته‌ی دواتره‌و هه‌موویان پێكه‌وه به‌ستراون و پێویست به‌كۆما (،) نییه
هه‌رچه‌نده رسته‌كان ئه‌وه‌نده لێك هه‌ڵكێشراون كه ده‌بێ به‌دوای یه‌كدا
بخوێنرێنه‌وه‌و رێگه به‌وه‌ستانی خوێنه‌رو هه‌ناسه دان نادات و ئه‌مه‌ش
خاڵێكی نه‌رێنیی دیكه‌یه.
له‌هه‌مان كۆپله‌دا به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ئه‌م دێڕه كراوه به‌دوو به‌شه‌وه‌و به‌مشێوه‌یه نووسراوه:
په‌نجه‌كانی ده‌ئاڵێنێ،
له په‌نجه‌مه‌وه،
له‌حاڵێكدا
دوای (ده‌ئاڵێنی) له‌به‌رئه‌وه‌ی نیوه دێڕه‌كه جیاكراوه‌ته‌وه
سه‌كته‌یه‌كی زه‌ق و دیار له‌خوێندنه‌وه‌دا رووده‌دات و به‌ته‌واوی مۆسیقی و
ریتمی دێڕه‌كه وێران ده‌كات.
له‌م كۆپله‌یه‌ی دیكه‌دا كه به‌مشێوه‌یه نووسراوه:
تا كوشتنی ته‌نیایی خۆی
به‌منێك ده‌سپێرێت، شه‌رمنتر
له‌تكه تكی تواندنه‌وه‌ی چلوره‌ی
گوێسه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێ له‌ته‌نیاییم،
پیاوێك له‌ڕه‌به‌نی خۆیه‌وه،
هه‌نگاو به‌سه‌ر
جه‌نجاڵیه‌كانی مندا ده‌نێ،
به‌مشێوه‌یه
ده‌خوێنرێته‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ری دێڕه‌كان نه‌یتوانیوه كێش و
مۆسیقاكه‌ی به‌ته‌واوی رێكبخات و دابه‌شی بكات، رسته‌كان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
درێژ ده‌بنه‌وه‌و وه‌ستان و شوێنی هه‌ناسه‌دان دیاری نه‌كراوه.
(له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته باش تێبگات ئه‌و رسته‌یه‌ی كه
ده‌بێ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بخوێنرێته‌وه به‌ڕه‌نگی تایبه‌ت دیاری كراوه)
ئه‌و رستانه‌ی ره‌نگی تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه، یه‌ك رسته‌ن و ناكرێ
له‌یه‌كیان جیا بكه‌ینه‌وه
(ئه‌و رستانه‌ی له‌ناو دووكه‌واندان ناكرێ كه‌رت بكرێن و به‌شێكی ببرێته پله‌ی دواتر)
تا كوشتنی ته‌نیایی خۆی به‌منێك ده‌سپێرێت،
شه‌رمنتر له‌تكه تكی تواندنه‌وه‌ی چلوره‌ی گوێسه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێ له‌ته‌نیاییم،
پیاوێك له‌ڕه‌به‌نی خۆیه‌وه،
هه‌نگاو به‌سه‌رجه‌نجاڵیه‌كانی مندا ده‌نێ،
پێویسته
شاعیرانی ئه‌مڕۆ شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر ریتم و مۆسیقای شیعر هه‌بێت،
ئه‌وه‌ش بزانن كه ده‌رچوونی شیعری نوێ له‌كێشی كۆنی عه‌رووز له‌خۆڕا
نه‌بووه‌و رێزكردنی وشه‌كان له‌دێڕدا بێ بنه‌ما نییه، به‌ڵكو به‌ڕه‌چاو
نه‌كردنی ریتم و مۆسیقای شیعر یه‌كێك له‌بنچینه‌كانی جوانی ناسی
له‌شیعره‌كه‌دا داده‌ته‌پێت.
(2)
داهێنان یه‌كێكه
له‌لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان، واته داهێنان له‌بواری دروستكردنی وێنه
(تابلۆ)ی نوێ، مانای نوێ، مامه‌ڵه‌كردنی نوێ له‌گه‌ڵ زمان و شێوه‌ی نوێی
به‌كارهێنانی وشه‌و به‌وته‌یه‌كی دیكه به‌كارنه‌هێنانه‌وه‌ی تابلۆ‌و شێوه‌ی
داڕشتنی رسته وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌پێشدا وتراوه‌و نووسراوه، ده‌بێته هۆی
دروسكردنی شیعرێكی سه‌ركه‌وتوو و نیشانه‌ی زاڵبوونی شاعیره‌كه‌یه‌تی،
به‌پێچه‌وانه‌وه شاعیر هیچ به‌شیعری ئه‌مڕۆ زیاد ناكات و خه‌ریكی
پاته‌وه‌كردنی ئه‌زموونی كه‌سانی پێش خۆی و ده‌وروبه‌ریه‌تی و له‌ڕووی
داهێنانی شیعرییه‌وه هیچ بایه‌خێكی نابێت.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت
به‌شێوه‌یه‌كی تر بابه‌ته‌كه باسبكه‌م ده‌بێ بڵێم به‌كارهێنانی وشه‌و
دروستكردنی تابلۆی شیعری (وه‌ك ده‌ڵێن كار رێكخه‌ر) نه‌ك هونه‌ر نییه،
نه‌شاره‌زایی نووسه‌ره‌كه ده‌رده‌خات. چونكه شاعیر به‌مانای هونه‌رمه‌ندو
داهێنه‌ر ده‌بێ دوور بكه‌وێته‌وه له‌باو. نموونه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له‌م شیعره‌ی خاتوو حه‌یاتدا زۆرن. زۆرێك له‌كۆپله‌كان زیاتر قسه‌ی ئاسایین
و ناچنه بازنه‌ی شیعره‌وه.
1-له‌به‌رئه‌وه‌ی دوورن
له‌لێكچواندن و خوازه (استعاره)و دیدی جوانی ناسانه‌ی شیعری و
مامه‌ڵه‌كردنی شاعیرانه له‌گه‌ڵ وشه‌و ئیدیۆمه‌كاندا.
2-شاعیر
نه‌یتوانیوه (وه‌ك پێویستیی ده‌قی شیعری) به‌گه‌مه‌ی زمانی توێژی مانایی
دروستبكات و خوێنه‌ر به‌شوێن خۆیدا به‌رێته خواره‌وه بۆ قووڵایی مانا
به‌ڵكو رێك له‌ڕووبه‌ری دیار‌و به‌رچاوی دێڕه‌كان و وشه‌كاندا مانا
به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، واته له‌زمانی ئاخافتنی ئاسایی دوور ناكه‌وێته‌وه.
له‌م كۆپله‌یه‌دا:
به برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی ڕووخسارم ده‌كا،
مه‌چه‌كی له‌كه‌مه‌رم گیر ده‌كاو
نزیك ترم ده‌كاته‌وه له‌به‌هه‌شته‌كانی خۆی،
به ده‌م سه‌ماوه،
خۆی ده‌ئاڵێنێ، له‌فه‌قیانه‌ی
كراسه‌كه كوردیه‌كه‌مه‌وه،
ئه‌م
تابلۆیانه‌ی دروستیكردوون له‌گۆرانی و به‌یت و باوه كۆن و
فۆلكلۆرییه‌كانی كورددا به‌ته‌غار ده‌ستده‌كه‌وێت. نووسینه‌وه‌ی به‌یت و
باوه‌كان كوا مرۆڤ ده‌كاته شاعیر. شاعیر تواناییه‌كانی زمان
ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌سوودوه‌رگرتن له‌بنه‌ما كۆنه‌كانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب، كاڵا‌و
به‌رهه‌می نوێ به‌دیزاین و پێكهاته‌و داڕشتی نوێوه ده‌خاته به‌ده‌ست.
لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌م كۆپله چ شتێكی نوێی تێدایه؟
به برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی...
شیعره‌كانی
نالی، كوردی، مه‌حوی و... پڕن له‌مجۆره تابلۆیانه‌و له‌ڕووی داڕشتنی
ئه‌ده‌بی و شیعرییه‌ته‌وه زۆر جوانتریش به‌كاربراون.
یان
له‌فۆلكۆردا وتراوه (ئاره‌قی كولمی به‌لێو ده‌ماڵم) هیچ جیاوازییه‌ك
له‌نێوان ئه‌و دوو رسته‌یه‌دا نییه‌و ته‌نیا لێو بووه به‌برژانگ و بگره
لاوازتریش به‌كاربراوه.
واته به‌كارهێنانه‌وه‌ی وشه‌و تابلۆ‌و زمانی سواو خه‌سارێكی قورسی خستووه له‌و به‌رهه‌مه‌ی حه‌یات خاتوون.
یان له‌م كۆپله‌یه‌ی دیكه‌دا:
ده‌مكا به‌ملپێچێكی سپی و،
ده‌مئاڵێنێ له‌ملیه‌وه،
منی ملپێچ له‌زینه‌تی گه‌ردنی ئه‌ودا
له‌هه‌ڵمژینی ماندو نابم…ماندوونابم
سور سور ده‌بم،
ئه‌و كۆپله‌یه‌ی سه‌ره‌وه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه‌و چی جیای ده‌كاته‌وه له‌قسه‌یه‌كی ئاسایی؟
(3)
یه‌كێكی
دیكه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شیعری كوردییه‌و وای لێده‌كات
زمانی شاعیران وه‌كو یه‌ك وابێت، وه‌ك بڵێیت هه‌موویان له‌ڕووی یه‌كتری
ده‌نووسن و رێگه‌ش له‌زاڵبوون به‌سه‌ر زماندا ده‌گرێت، جگه‌له‌وه‌ش بازنه‌ی
گه‌مه‌كردن به‌وشه‌و زمان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه، شێوه‌ی باسكردن
(گێڕانه‌وه)یه.
بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه به‌رفراوان بێت و خوێنه‌ر
باشتر تێبگات، پێویسته بگوترێت. شیعر، شیعره‌و نابێ له‌ژانرێكی دیكه
بچێت. یان به‌وته‌یه‌كی دیكه پێوه‌ره دیاریكراوه‌كان بۆ ده‌قێكی
فه‌لسه‌فی، ئایینی، چیرۆك و... له‌وانه‌یه زۆر به‌كه‌می بڕێكیان له‌گه‌ڵ
پێوه‌ره‌كانی شیعردا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان زیاتره‌و ئه‌و
جیاوازییانه ده‌بێته هۆی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌قێكی شیعری له‌و ده‌قانه‌ی
دیكه.
ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی حه‌یات خانم زیاتر له‌ده‌قی
نووسراوه‌یه‌ك ده‌چێت كه ریپۆرته‌رێك نووسیبێتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕادیۆ یان
ته‌له‌فیزیۆندا پێشكه‌شیبكات و له‌سه‌ر بابه‌ت و رووداوێك راپۆرتێك
بخوێنێته‌وه. زۆر راشكاوانه بڵێم، كه‌مترین جیاوازیی له‌گه‌ڵ ده‌قی
راپۆرتێكدا هه‌یه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رسته‌كان، رسته‌ی
هه‌واڵن. هیچ خۆبواردنێك له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی (فرمان- كار) له‌ڕسته‌كاندا
هه‌ست پێناكرێت و زۆربه‌ی رسته‌كان فرمانیان تێدایه، ئه‌ویش فرمانی
راگه‌یاندنی هه‌واڵ. داڕشتنه‌كه وای لێ دێت كه به‌ته‌واوی له‌هه‌موو
رووخسارێكی شیعرییه‌ت داده‌ماڵرێت و ده‌چێته زمانی چیرۆك و بگره
حه‌كایه‌تی كۆنه‌وه، ئه‌مه‌ش نموونه‌و به‌ڵگه بۆ ئه‌م بابه‌ته:
خۆی ده‌ئاڵێنێ، له فه‌قیانه‌ی
كراسه‌كه كوردیه‌كه‌مه‌وه،
به‌ده‌نگه پڕ ئاوازه‌كه‌ی ده‌ڵێ
گه‌ره‌كمه نه‌ڕۆمه‌وه،
باببم به‌گوڵێك له‌ناو كه‌وامۆره‌كه‌تدا
باببم به‌گواره بۆ گوێكانت،
باببم به مورویه‌ك،
له ناو گه‌ردانه‌كه‌ت،
ببم به ئه‌ڵقه‌یه‌ك، له‌ناو سه‌مای په‌نجه‌كانت
بائیتر نه‌ڕۆمه‌وه، هه‌موو ڕۆژیك
ئه‌م سه‌ماییه دووباره بكه‌ینه‌وه
نائاماده‌یی زمان و راسته هێڵی رێڕه‌و له‌شیعری یه‌كه‌می شانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا
17/4/2013
ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری
2-2
(4)
ره‌زا
به‌راهه‌نی ره‌خنه‌گرو تیۆریسیه‌نی ئێرانی كه بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت
به‌شیعر له‌ئاستی جیهانیدا پشتی پێ ده‌به‌سترێت، بڕێك
له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری سه‌ركه‌وتوو به‌مشێوه‌یه باسده‌كات:
له‌زمانی
باو ده‌رچوون به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌و شاره‌زابوون له‌تواناییه‌كانی
زمان و مه‌ودا دروستكردن له‌زمانی پێوه‌رو ئاخافتن-دۆزینه‌وه‌ی توێژه
ونبووه‌كانی زمان و مانا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی مانای نوێ و
قووڵكردنه‌وه‌ی مانا، واته سه‌رقاڵكردنی خوێنه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانا
شاردراوه‌كان له‌توێژه زمانییه‌كاندا. به‌وته‌یه‌كی تر نابێ شیعر
به‌ڕسته‌ی وا بنووسرێت كه یه‌ك مانای دیاربدات به‌ده‌ست خوێنه‌ره‌وه‌و
ده‌بێ رسته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێن كه خوێنه‌ر بتوانێت راڤه‌یان
له‌سه‌ربكات و (تاویل)ی زیاتر له‌هه‌ڵێنجانی یه‌ك تاكه مانای دیار
هه‌ڵبگرێت.
به‌راهه‌نی هه‌روه‌ها شیعر به‌چڕترین و كورتترین
(گوشراوترین) پێكهاته‌ی زمانی ده‌زانێت، به‌و مانایه‌ی كه له‌ڕووی
به‌كارهێنانی وشه‌و ماناسازییه‌وه ئه‌وه‌نده چڕ بێت كه چیتر نه‌توانرێت
یه‌ك وشه‌ی لێ ده‌ربهاوێژرێت و له‌هه‌مانكاتدا مانا‌و مه‌به‌ستی زۆر بداته
ده‌ست و خوێنه‌ر بتوانێت شێكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وا له‌نووسینه‌كه‌ی خاتوو حه‌یاتدا هه‌یه كۆپله‌یه‌كی هه‌ڵده‌بژێرین:
سور سور ده‌بم،
هه‌تا ڕه‌نگی لێوم پێویستی به‌سوراو نابێ،
ئه‌و پیاوێكه سه‌ما له‌سه‌ر سه‌هۆڵی سینه‌م ده‌كا
په‌ڕه په‌ڕه‌م موتوربه‌ی ماچ ده‌كا،
له له‌زه‌تی باوه‌شی ئه‌و
وه‌كو عودیك، ئامێزی داگیر ده‌كه‌م
پڕی ده‌كه‌م، له‌سۆناتای گه‌رم
گه‌رمتر له‌ڕه‌نگی قاوه‌ی چاوه‌كانی
هیچ قاوه‌گرێك نه‌یتوانیوه بیخوێنێته‌وه،
ئه‌و هێشتا هه‌ر سه‌ما ده‌كا
ئیبلیسانه مه‌چه‌كم ده‌گرێ
ده‌مباته ژێر نه‌رمه بارانه‌كه
به شه‌سته بارانی ماچ،
هه‌موو گیانم ده‌شواته‌وه
ئه‌م
كۆپله‌یه جگه له‌وه‌ی هیچ رووداوێكی زمانیی تێدا نییه، پێكهاته‌یه‌كی
گێڕانه‌وه‌یی (راپۆرت ئاسای هه‌یه)و په‌یتا په‌یتا هه‌واڵێك ده‌داته
خوێنه‌ر، خوێنه‌ر ناتوانێ راڤه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكات و رازی ده‌بێت به‌و
مانایه‌ی كه له‌ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكی وشه‌كاندا ده‌یبینێت. ته‌نیا
تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه له‌م دێڕانه‌دا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ستێك
خزێنراوه‌ته ناو وشه‌كانه‌وه. ئه‌و هاوته‌نیشتكردنی وشانه كه بۆ
فۆرمدان به‌شیعر لای فۆرمالیسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی باسی
لێكراوه‌و لایه‌نێكی جوانی ناسانه ده‌دات به‌شێوه‌ی ده‌ربڕین و بازدان
به‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی رێزمانی باودا له‌مدێڕانه‌دا نابینرێن.
عه‌لی
بابا چاهی شاعیری ناودارو لێكۆڵه‌رو ره‌خنه‌گری ئه‌مڕۆی ئێران ده‌ڵێت:
ئیداره‌كردن و ئه‌ندازیارانه داڕشتنی وشه له‌دێڕدا ده‌بێته هۆی
خووڵقاندنی فره‌مانایی و هه‌روه‌ها هاوته‌نیشتكردنی وشه‌كان ده‌بێته هۆی
نه‌رمكردنی زمان، مۆسیقی و ریتم دروستكردن و دیارخستنی سه‌مفۆنییه‌ك كه
له‌گه‌ڵ دروستكردنی مانادا (بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ناوه‌ڕۆك) لایه‌نی جوانی
ناسانه‌ی شیعره‌كه به‌هێز ده‌كات و رواڵه‌ت به‌پێی ناوه‌ۆك جوانتر‌و
رازاوه‌تر ده‌كات.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش له‌نووسراوه‌كه‌ی خاتوو حه‌یاتدا به‌دێ ناكرێت.
هارموونیی
دیارده‌كان له‌پێگه‌یاندنی مانا‌و فۆرمدا به‌هۆی تواناییه
زمانییه‌كانه‌وه، به‌دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دال و مه‌دلوول و
رێكخستنی وشه‌كان دروستده‌كرێت، با بزانین له‌م به‌شه‌ی شیعره‌كه‌دا ئه‌وه
ده‌بینین:
وه‌ك كۆتر بازێكی شاره‌زا،
له‌ته‌نیشت مناره‌ی بێداریمدا،
ده‌سته‌كانی لێك ئه‌خشێنێ
چه‌پڵه‌یه‌ك لێده‌دا،
ئاوازێكی جاویدانی دروست ده‌كات
تا منی ته‌ره له قه‌فه‌زی زێڕین،
بباته‌وه بۆ قه‌فه‌زه سه‌رابیه‌كه‌ی خۆی،
بۆ هه‌تایه ئه‌م باڵداره سركه،
له‌سه‌ر شانی بنیشێته‌وه‌و،
ده‌سته مۆی كا،
ئه‌و پیاوێكه سه‌ما ده‌كا،
كاتێ شنه‌ی با شوێن ترپه‌ی
هه‌نگاوه‌كانی ده‌كه‌وێت،
نزیكتر ده‌بێته‌وه له
باخه بخورده‌كانی پرچم،
نووسه‌ری
ئه‌م ده‌قه رێك شته‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سروشتدا بینیوه باسده‌كات و
كه‌متر ده‌ستێوه‌ردانی خۆی تێدا ده‌بینین. له‌یه‌ك دوو شوێندا نه‌بێت كه
بڕێ وێنه (تابلۆ)ی كۆن و پاته‌وه‌بوو داده‌نێت، له‌سه‌رله‌به‌ری ئه‌م
كۆپله‌یه‌دا هیچی تازه‌ی له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و فۆرمه‌وه نه‌كردووه:
ئه‌و پیاوێكه سه‌ما ده‌كا،
كاتێ شنه‌ی با شوێن ترپه‌ی
هه‌نگاوه‌كانی ده‌كه‌وێت،
ته‌نیا
له‌م دوو دێڕه‌دا نه‌ختێ خه‌یاڵ دێته ناو وشه‌كان- شنه با شوێن
ترپه‌ی... كه دیسان ئه‌وه‌ش شتێكی تازه نییه‌و ئه‌وه‌نده لای شاعیرانی
دیكه به‌كاربراوه به‌ته‌واوی سواوه‌و ده‌كرێ بڵێین هه‌ر چووه‌ته ناو
زمانی پێوه‌ره‌وه.
(5)
بابه‌تێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه
شیعر پێكهاته‌یه‌كی ئۆرگانیكه‌و ده‌بێت له‌ڕووی مانا‌و رواڵه‌ته‌وه
ئه‌ندامه‌كانی پێكه‌وه گرێ درابن و نه‌توانرێ لێك جیابكرێنه‌وه (بۆ جوان
تێگه‌یشتن بڕواننه باسێكی ئازاد حه‌مه له‌سه‌ر شیعری ژه‌نڕاڵی پاییزی
حه‌مه عومه‌ر عوسمان له‌كتێبی ره‌هه‌ندی تێڕامان و جه‌سته‌ی وتاری
رۆشنبیریی هاوچه‌رخ)دا، به‌ڵام ئه‌م ده‌قه‌ی خاتوو حه‌یات زیاتر وه‌كو
كۆلاژێك ده‌چێت كه‌هه‌ندێ رسته‌و وێنه هه‌ركامه‌یان له‌لایه‌ك وه‌رگیرابن و
له‌ته‌نیشت یه‌ك دانرابن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شتێك پێكه‌وه گرێ درابن.
جێگای
دێڕه‌كانی ئه‌و كۆپله‌یه‌ی خواره‌وه‌م گۆڕیوه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك
رووی نه‌داوه، به‌وته‌یه‌كی تر مانای گشتی تێك نه‌چووه ئه‌مه مانای
ئه‌وه‌یه كه رایه‌ڵێك مانا‌و دێڕه‌كانی پێكه‌وه گرێ نه‌داوه و جێگۆڕكێ
به‌ڕسته‌كان خه‌سار له‌پێكهاته‌ی شیعره‌كه نادت. ئه‌مه‌ش خه‌سارێكی
گه‌وره‌یه بۆ شیعری نوێ و سیسته‌مێكی یه‌كانگیری بۆ دیاری نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رده‌وام، سه‌ما ده‌كا،
له‌نه‌سیمی سه‌مایه‌كدا،
به‌په‌نجه‌كانی زوڵفم شه‌ن و كه‌و ده‌كا،
به‌برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی رووخسارم ده‌كا،
باڵه‌كانم له‌یه‌ك ده‌ده‌م، جوانی هه‌موو دونیا
له‌چاوه‌كانی ته‌ی ده‌كه‌م،
ئه‌و به‌رده‌وام، سه‌ما ده‌كا،
له‌نه‌سیمی سه‌مایه‌كدا،
به‌په‌نجه‌كانی زوڵفم شه‌ن و كه‌و ده‌كا،
ته‌نیا
بابه‌تێك له‌م شیعره‌دا سه‌رنجی منی راكێشا، به‌ته‌وه‌ركردنی سێكس بوو
له‌شیعره‌كه‌داكه لای زۆر كه‌س به‌بوێری باسده‌كرێت. ته‌وه‌ری به‌رباس و
ناوه‌ڕۆك له‌شیعردا چی بێت، ده‌بێ به‌زمانی شاعیرانه ده‌ربڕ بكرێت كه‌چی
ئه‌وه‌ش له‌م نووسراوه‌دا رووی نه‌داوه‌و به‌گشتی زمان له‌م نووسراوه‌دا
زمانی شیعر نییه.
(6)
به‌سه‌رنجدان به‌و بابه‌ته‌ی
وه‌ك ناوه‌ڕۆك بۆ ئه‌م شیعره هه‌ڵبژێردراوه، دیاره خاوه‌نه‌كه‌ی
نه‌یویستووه وه‌كو شاعیرانی كلاسیك، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كاندا بكات.
چونكه وه‌ك ژن ده‌ڕوانێته دونیا‌و ده‌وروبه‌ری و هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانیشی
له‌دیدی ئافره‌تێكه‌وه ئه‌نجامداوه، ئه‌مجوره روانینه‌ش (نه‌ك هه‌ر
له‌كۆندا نه‌بووبێت، به‌ڵام زۆر به‌ده‌گمه‌ن و به‌مشێوه مۆدێڕنه‌ی ئێستا
نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ریش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕی ئافره‌تێك هه‌ستی ئافره‌تانه‌ی
ده‌ربڕیبێت هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتبێژی و سنووردار‌و نزمی و
رۆنه‌چووی شێوازی كلاسیكیی كۆنی پێوه‌یاره) ده‌چێته بازنه‌ی روانینی نوێ،
به‌وته‌یه‌كی تر شیعری مۆدێرنه‌وه كه جیهانبینییه‌كی تاكی مۆدێرنی پێوه
دیاره. خوێنه‌ری به‌ڕێز ئاگاداری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه مامه‌ڵه‌كردن
به‌شێوه‌ی مۆدێرن له‌گه‌ڵ شیعردا ته‌نیا له‌كۆكردنه‌وه‌ی بڕێ وشه‌و دانانی
چه‌ند تابلۆیه‌كی شیعریدا خۆ نابینێته‌وه، به‌ڵكو یه‌كه‌م كه‌ره‌سته
لێره‌دا به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی زمانه‌و ئه‌وه‌ش جۆری به‌كارهێنانی زمان
ئه‌و به‌رجه‌سته‌ییه ده‌رده‌خات. له‌م نووسینه‌دا خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه
ده‌كات كه وشه‌كان به‌زۆری وه‌كو وشه‌یه‌كی ئاسایی به‌كاربراون و ده‌ورێكی
ئه‌وتۆیان به‌بێ ئه‌و رسته‌یه‌ی تێیدان پێ نه‌دراوه، یان به‌وته‌یه‌كی تر
ئه‌و كه‌سایه‌تی و ئیعتیبار‌و شكۆیه‌ی شیعری ئه‌مڕۆ ده‌یداته وشه‌و
ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه شیعری ئه‌مڕۆو كۆنی پێ
جیاده‌كرێته‌وه، لێره‌دا نه‌دراوه‌ته وشه‌كان.
خاڵێكی دیكه
دیسان له‌سه‌ر زمان له‌م نووسینه‌دا ئه‌وه‌یه، بابه‌تێكی وه‌ك كێشمه‌كێشی
ژن له‌گه‌ڵ خۆی و پیاوداو نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌و ده‌ربازكردنی
ژن له‌قه‌فه‌زو دروستكردنی ئه‌و یۆتۆپیایه‌ی كه شاعیره‌كه ویستوویه‌تی
به‌پێكگه‌یاندنی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه دروستیبكات، دیسان بیرۆكه‌كه‌ی و
جۆری بیر لێكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی سه‌رده‌می بیری مۆدێرنه‌و گونجاندنی
له‌ناو شیعردا پێویستی لانیكه‌م به‌دوو كه‌ره‌سته‌ی به‌هێز هه‌یه:
یه‌كه‌م زمانه به‌و مانایه‌ی كه زمانێكی ساكار‌و ده‌ستلێنه‌دراو و نائاشنا
به‌جیهانبینی نوێ و چه‌مكه مۆدێرنه‌كان ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه
نایه‌ت و بۆ داڕشتنی شیعرێك كه بیه‌وێت چڕبێته‌وه ناو ئه‌و بابه‌ت و مانا
نوێیانه، پێویسته شاعیر ته‌یار بێت به‌زمانێكی سیسته‌ماتیكی دامه‌زراوی
چڕ، كه ئه‌وه‌نده گه‌مه‌ی به‌وشه‌كان كردبێت توانیبێتی مانا قووڵه‌كانی
ئه‌مڕۆی رام و كه‌وی كردبێت و ده‌ركی به‌و ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تی و جنسی و
جیاوازییانه كردبێت كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌به‌ینی دووڕه‌گه‌زی مرۆڤدا
له‌ئارادان تاكو بتوانێت به‌سه‌ریاندا بازبدات و خۆی له‌یۆتۆپیاكه‌یدا
ببینێته‌وه. ئه‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زماندا له‌شیعره‌كه‌ی خاتوو حه‌یات
په‌رخیدا به‌دی ناكرێت و رسته‌كان ئه‌وه‌نده لاواز‌و داهێزراون كه
نه‌توانیویانه به‌شاخی به‌رزی رواڵه‌ت و جوانكاریدا هه‌ڵزنێن،
نه‌توانیویانه رۆچن به‌ناو قووڵایی مانا‌و چه‌مكه‌كانداو نه‌ش توانیویانه
توێژی جۆراوجۆر بۆ شیعره‌كه دروستبكه‌ن كه خوێنه‌ر بۆ گه‌یشتن
به‌گه‌وهه‌ری سه‌ره‌كیی ناوه‌وه ئه‌و توێژانه هه‌ڵبداته‌وه.
دووه‌م:
ده‌رككردنی چه‌مك و مانا مۆدێرنه‌كان و گونجاندنیان له‌ناو ده‌قێكی
شیعریدا، پێویستی به‌هاوسه‌نگكردنی فۆرم و ناوه‌ڕۆك هه‌یه. فۆرمێكی له‌ق و
شیرازه پژڕاو ناتوانێت ناوه‌ڕۆك و مانایه‌كی قووڵ و قورس ھهه‌ڵگرێت.
زمانێك كه ئه‌ونده وه‌رد نه‌كرابێت و نه‌شێلرابێت كه هه‌وێنی مانا تێیدا
ته‌شه‌نای كردبێت و وه‌ك پۆ نه‌ته‌ندرابێته تانی وشه‌و زمان، زۆر
به‌ئاسانی وه‌كو دوو توخمی جیاله‌یه‌ك ده‌بینرێنه‌وه‌و (به‌زمانێكی زۆر
ساده و ئاسایی) وه‌ك نه‌وت و ئاو تێكه‌ڵ نابن. ئه‌مه‌ش خاڵێكی دیكه‌یه
له‌سه‌ر شیعره‌كه‌ی حه‌یات خان.
(7)
رێڕه‌وی ئه‌م
شیعره به‌ته‌واوی له‌سه‌ر راسته هێڵێك ده‌ڕوات و هیچ به‌رزی و نزمییه‌ك
له‌شێوه‌ی ده‌ربڕینیدا به‌دی ناكرێت. ئارام و به‌بێ هیچ جووڵه‌یه‌كی
نائاسایی (مه‌به‌ست ھهه‌یه‌جان و ریتمی ده‌ربڕینه به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن
له‌توانایی زمان، جۆری داڕشتنی رسته‌و ده‌رچوون له‌بازنه‌ی په‌یام و
هه‌واڵ گه‌یاندن) كه‌بتوانێت خوێنه‌ر رابچڵه‌كێنێت، وه‌كو گێڕانه‌وه‌ی
چیروكێك كه به‌رده‌وام به‌ڕسته‌ی هه‌واڵ دایده‌گرێت و په‌یامی پێ ده‌دات
ده‌چێته پێشه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه مانا خێرا له‌ڕووبه‌رو توێژی
زۆر ناسكی رسته‌كاندا به‌دیبكرێت و پێویست نه‌بێت خوێنه‌رو ره‌خنه‌گر بیری
بۆ چڕبكاته‌وه‌و بۆ مانای شاراوه بگه‌ڕێت. چونكه مانایه‌كی شاراوه
له‌دێڕه‌كاندا بوونی نییه.
عه‌لی باباچاهی ده‌ڵێت: «شیعری
سه‌ركه‌وتوو پێش ئه‌وه‌ی بێته‌دی به‌دوای ئه‌و چامه‌و ستران و
سروودانه‌وه‌یه كه نه‌وتراون و نه‌نووسراون و وه‌ك تارمایی له‌ده‌روونی
ئێمه‌دا ده‌گرین. بۆ ئه‌و زمانه ده‌گه‌ڕێت كه ده‌یه‌وێ بێچم بدات به‌و
تارماییه سه‌رگه‌ردان و ئاوارانه‌ی ده‌روونمان. ئه‌و شیعره له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا ئه‌زموونه‌كانی پێش خۆی به‌هه‌ندده‌گرێت، هه‌موو سنوورێكی باو
تێكده‌دات و مه‌رج و شه‌رت له‌هیچ شتێك‌دا قه‌بووڵ ناكات هه‌ڵده‌زنێت به‌داب
و رێسا باوه‌كانداو لێیانه‌وه تێده‌په‌ڕێت.
له‌كۆتاییدا ته‌نیا
ئاماژه به‌بابه‌تێك ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: زیاتر له‌سه‌ر شێوه‌ی
داڕشتنی شیعره‌كه‌و زمانی شیعره‌كه‌م نووسی و كه‌متر چوومه ناو بابه‌ت و
ناوه‌ڕۆكه‌وه. ئه‌وه‌ش كه باسه‌كه زیاتر له‌ڕاده‌ی پێویست درێژ بووه‌وه
ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه بووه كه ئه‌م شیعره له‌فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می برده‌وه‌و مه‌به‌ست ئه‌وه بووه كه لێژنه‌ی زانستی وه‌ك
لیژنه‌یه‌كی خاوه‌ن به‌ڵێن و بێ لایه‌ن باش وابوو پێوه‌ری شیعری‌یان
له‌به‌رچاو بگرتایه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌كان:
1-گزاره‌های منفرد-جلد اول- علی بابا چاهی-نشر نارنج 1377 تهران
2 فرهنگ اصلاحات نقد ادبی- بهرام مقدادی- فكر روز تهران 1378
3-ساختار‌و تاویل متن – بابك احمدی-انتشارات مروارید تهران-چاپ اول 1375
4-گلا در مس-رضا براهنی –چاپ سوم–نشر زمان – تهران1358
5-زبان شناسی شعر-مهران مهاجر، محمد نبوی – نشر مركز-تهران 1378
6-نظریه ادبی-تری ایگلتون- نشر مركز- تهران 1368
7-ساڵنامه‌ی تایبه‌تی شانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ(3)- سلێمانی 2012
بەشی یەکەمی لە کوردستانی نوێ بڵاوکرایەوە
ناونیشان: http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=14621&Cor=9&Besh=Araste
بەشی دووەمیشی
لە ھەمان ڕۆژنامە
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=14786&Cor=9&Besh=Araste