لیلا کردبچه.. و: ئەنوەر ھوژەبری
ھەموو ڕۆژێ
لە بەینمانەوە تێدەپەڕێت شاڕێیەک
ھەموو شەوێ کۆڵانێکی تاریک
کە پڕ دەکاتەوە مەودای سستی دوو سەرین
شاڕێیەک کە وەکوو درەخت بە لق وپۆی
ھەموو شەوی دابەش دەبێت بە ھەزار کۆڵاندا و
ئەو کات
جیاوازیی چییە گەر وێنای دەستێک
بە جاران چای یەکەم ناشتایی ھاوبەش شیرین بکات
یان ھەر کاتێک لە ڕۆژ
پەردەکان داداتەوە و شەو بێنێتەماڵەوە
یان بیرەوەرییەکی کۆن بەیادی ژنێ
کە ھێشتا حەزی لە سەمایە بە جلکی سپییەوە
سەرینەکەت
لە ھەر سووچێکی شەوا پێخۆش بوو دانێ
سبەی
ھەمیشە بەیانی زوو دەگات
بە دوو پیاڵە چای تاڵەوە.
**
هر روز
بزرگراهی از میانِ ما
میگذرد
هر شب کوچهای تاریک
که فاصلۀ رخوتناک دو
بالش را پُر میکند؛
بزرگراهی که مثل درختی
به شاخههایش
هرشب به هزار کوچه
تقسیم میشود
و آنوقت دیگر
چه فرق دارد اگر تصور
دستی
بارها چایِ اولین
صبحانۀ مشترک را شیرین کند
یا هر ساعتی از روز
پردهها را کشیده و شب
را به خانه بیاورد
یا خاطرهای دور را به
یاد زنی
که هنوز رقص در پیراهنی
سپید را دوست دارد
بالشَت را
هرگوشه از شب که خواستی
بگذار
فردا
همیشه صبحِ زود میرسد
با دو استکان چای تلخ
در دست.
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە