لۆچی ئاوێنەم بۆ زیاد دەبێت
کە ناکەومە شوێن ئارامیی شەو
دەرگایەک بزەیەکم لێ دەبات.

کەشوێنی دەلاقەیەکی گرتبێت خشتی ناو دیوار و
چاوەڕوانی نەمباتە بەردەم دڵۆپێک ئاو
-کە گزینگێک لەسەر ڕوومەتی گوڵێ گیانی دەکێشێ-
چی بە دیاردە ناسیی ھەستیی راسل 
بوتیقای ئەرەستوو 
پووپەر لە کۆمەڵگەی کراوە یان نا
من لە لاکێشەی عەزرەتا.

کرمەکەی سوھرابی سپێھری چی
دەتلیقێتەوە و
بووە کوێرەکەی ھیدایەت با بیبا

کێ لە خاچەکەی دەدا شێرکۆ 
با بیدا
مارەکەی بە کێوە دادەت!!
حەزمە پاراستنی گیان شەو
کاتێ ڕۆژ ھەڵدێ لە بەیانییەکی ھاویندا