بەندەری بەر ھەتاو........مانا ئاقایی.........و: ئەنوەر ھوژەبری
ساڵانێ زوو کە منداڵ بووم
ڕۆژێ باوکم بردمی بۆ کەنار دەریا و
بابۆڵە و ساردیی بۆ کڕیم
لە سەر کورسییەکی ژەنگ خواردوو دانیشتین و
پێکەوە گوێمان لە دەنگی ھاتوچۆی شەپۆلەکان گرت
من پرسیاری کاتژمێرە گەورە ڕەنگ ئاڵتوونییەکەم کرد
کە لەنگەری لەسەر سەری کەنار گرتبوو و
ئەو باسی بەندەری بەختەوەری بەر ھەتاوی بۆ کردم
کە کات تێیدا وەستابوو
ھێشتاش بیر لە ئاسمان سا و شین دەکەمەوە و
لە پێکەنینەکانی باوکم.
کە بە دووکەڵی جگەرەکەی ھەوری خەیاڵیی چێدەکرد.
**
بندر آفتابی
سالها پیش وقتی بچه بودم
یک روز پدرم مرا به کنار دریا برد
و برایم ساندویچ و نوشابه خرید
روی صندلی زنگزدهای نشستیم
و با هم به صدای رفت و آمد امواج گوش دادیم
من از ساعتِ بزرگِ طلاییرنگی
که روی سر ساحل لنگر انداخته بود پرسیدم
و او از بندری خوشبخت و آفتابی گفت
که زمان در آن ایستاده بود
هنوز به آسمان صاف و آبی آن روز فکر میکنم
و به خندههای پدرم
که با دود سیگارش ابرهای خیالی میساخت.
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و دوم فروردین ۱۳۹۲ ساعت 16:17 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە