عباس معروفی... و: ئەنوەر ھوژەبری
کە ھەناسەی پرچت دەدەم
زەریای ئارامی دڵم
بەزمی دەبێ بە فەرتەنە
دەکوتن بە کەڤراندا شەپۆل
لەبەر دەنگی دڵم
من و خودا
خەومان دەزڕێ
بە درێژایی شەو
بەدووی تۆدا
ملی ڕێگا دەگرین بە شاران و بە ماڵاندا
ئەو ڕێی چیا دەگرێتە بەر
من مل دەنێم بەرەو دەریا
لە کەنارەکانی لەشتا
لەگەڵ شەپۆلێکی گەورەی بۆنی جەستەتا
لەپڕ دەچم
نوقم دەبم
ڕزگاریدەری جوانم!
مەلە نازانم
من ھەر ناوت دەڵێمەوە
تۆ ڕزگارم بکە لە قۆڵایی دڵتەنگی
**
وقتی موهات را نفس میکشم
اقیانوس آرام قلبم
توفان میگیرد
امواج به صخرهها میکوبند
از صدای قلبم
من و خدا
بیخواب میشویم
در درازنای شب
به جستجوی تو
راه میافتیم در شهرها و خانهها
او راه کوهها را میگیرد
من سر به دریا میگذارم
در کرانهی اندامت
با موج بلندی از بوی تنت
ناگاه میروم
غرق میشوم
ناجی قشنگم!
شنا بلد نیستم
من نامت را تکرار میکنم
تو از عمق دلتنگی نجاتم ده.
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و دوم فروردین ۱۳۹۲ ساعت 16:8 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە