تاڵە ئەوینی ئاگرین
لە سەرەتای بەھارەوە
کە مەمکی کانیاوی بن چیا
ژیان دەکاتە دەم گوڵاڵەی لا نزارەوە
خاتوونێ دێت......
کە شەختە ڕادەماڵێ تاو
بە گۆرانیی عەشق و ئەوین
باوەشی کەژ گەورە دەبێ
بەڵێن دەدا چرۆی دڵدار
بە ڕەگ لە ناوەوەی زەوین
خاتوونێ دێت......
ڕۆژی دەم کەل
بە سیلەی چاو
کپیی تاریکی کەل دەکا
خاتوونێ دێت......
خاتوونێ دێت
دەبێ بەیەک لە پرژەکانی
خۆری مەستی خاکەلێو
بە بیست و دوو تاڵە ئەوینی ئاگرین
سەرما لە جەستەی پیاوێکی
کەسیرە دوور دەخاتەوە
ئۆخژنی دێنێتەوە بەر
شادی دەپرژێنێتە سەر زەوین
/ئەنوەر ھوژەبری/
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و پنجم فروردین ۱۳۹۲ ساعت 16:40 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە