سێ شێعری ژۆرژ باتای بۆ فارسی سەمیرا ڕەشید پوور
بۆ کوردی : ئەنوەر ھوژەبری

1
لەناخەوە دەلەرزم سەرمامە 
بانگت دەکەم لە قووڵایی ئازارەوە 
ھاوارێکی دڵڕەقانە
دەڵێی ژانی منداڵبوونە
وەک مەرگ دەمخنکێنی
بەدبەختانە ئەوە دەزانم
جگە لە ئاویلکەداندا ناتبینمەوە
تۆ وەک مردن جوانی
ھەموو وشەکان دەمخنکێنن
2

ئەستێرە ئاسمان دەسمێ
دەنەڕێنێ وەکوو مەرگ 
دەخنکێنێ
ژیانم ناوێ
دەمخنکێنێ دڵڕفێنە
ئەستێرە، کە دەدرەوشێ
وەک تەرمی ژن ساردە

3
چاوەکانم بنووقێنە
شەوم خۆش دەوێ
دڵم تاریکە
پاڵم پێوەنێ بۆ ناو شەو
ھەموو شتێ درۆیە
مەلان بە چاوی درتۆقیوەوە دەفڕن
تۆ ڕەشی وەک ئاسمانی نووتەک.