شەمس لەنگڕوودی.. و: ئەنوەر ھوژەبری
شەمس لەنگڕوودی.. و: ئەنوەر ھوژەبری
خۆشم دەوێی و ئەستەمە
لە پشت تەلبەندی قەفەزێ
حەشاردانی ئاسمان.
ئەوەی ناکرێ ئاشکرا
خوێنە خوێن.
خوێن و ھەنگوێن
دەردەکەوێ بە چزی ھەنگ.
خۆشم دەوێی و دەبینم
لە دوورەوە نەقشەی بەھەشت
تێیدایە جووتێ ڕووباری ھەنگوێن
بە خشکە خشک
خۆ دەگەیەننە ماڵەکەم.
خۆشم دەوێی و ئەستەمە
لە پشت تەلبەندی قەفەزێ
حەشاردانی ئاسمان.
ئەوەی ناکرێ ئاشکرا
خوێنە خوێن.
خوێن و ھەنگوێن
دەردەکەوێ بە چزی ھەنگ.
خۆشم دەوێی و دەبینم
لە دوورەوە نەقشەی بەھەشت
تێیدایە جووتێ ڕووباری ھەنگوێن
بە خشکە خشک
خۆ دەگەیەننە ماڵەکەم.
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و هفتم تیر ۱۳۹۲ ساعت 0:25 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە