شێعرێکی ڕۆمانسی و دڵدارانەت بۆ دەنووسێت
پڕە لە ھەور و باران
دەرگا و پەنجەرەی کراوە
ھەوایەک وەک پێویست ھەستت دەپەستێوێ
جوانە دەسپێکی ئەم شێعرە
تۆ ڕۆح سوک و ئاسوودە
بە دوو باڵەوە کە نیتە، تا بەقەدەر
ئای چەندە بەختەوەرم دەفڕی
لە پڕ ھەور
باران و
دەرگا و پەنجەرەی کراوە،
لافاو،
سەری مانگ
دە ھێندەی جاران
پارە بە ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆ دەدەیت.

/ئەنوەر/