لە بێ تۆییدا... ھیوا مەسیح...و: ئەنوەر ھوژەبری
بە تاریکی بەرەو باخێک چووم
بەڵام باخێکی لێ نەبوو.
لە ڕووناکیدا بەرەو دەرگایەک چووم
بەڵام دەرگای لێ نەبوو.
لە تاریکی و ڕووناکیدا
بەرەو تۆ ھاتم
بەڵام تۆی لێ نەبوویت.
لە بێ تۆییدا
دەست لەسەر ھەر دوو شانی خوم
بەرەو ڕۆیشتن ڕۆیشتم و
ھێشتا بەڕێوەم
من ڕێگام.
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و هفتم تیر ۱۳۹۲ ساعت 0:45 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە