پێشکەشە بە ژەنڕاڵی پاییز/حەمە عومەر عوسمانی ئازیز
چیاش من و تۆ ئەخوێنێتەوە
بەڵام تەمەنمان کورتەو نایگاتێ
ئەو خۆڕاگر و مت و بێدەنگە
من و تۆ زارمان ژارمان ئەداتێ
وشەکانی تۆ ھەوریان داھێنا
دەبەنگان قەت قەت لێی تێنەگەشتن
شێعرت خەونێکە لە پاکیی پاییز
تارمایی، خوێنی ڕستەیان ڕشتن
ژەنڕاڵی پاییز! لقی داربەڕوو
بەژنی یار دەگرێ لە پایزانا
من لەو حاڵەتا جوان ئەتوێمەوە
دەچم بەناخی گەرووی زەمانا
***
ئەنوەر-تاران
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و هفتم تیر ۱۳۹۲ ساعت 0:48 توسط enwer hojebri
|
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە