شب و روز سرودەی ھستی صمد... ترجمە بە فارسی انور ھژبری
خولانەوەی ناو بازنە: شێعری شەو و ڕۆژی خاتوو
ھەستی سەمەد لەوشێعرانەیە کاتێ بینیم و خوێندمەوە سەرنجی ڕاکێشام. ئەو دۆست
و ھاوڕێ ئازیزانەی دەمناسن، دەزانن زۆر نین ئەو شێعرانەی سەرنجم ڕابکێشن.
بەڵام ئەم شێعرە لە دوو سۆنگەوە سەرنجی منی ڕاکێشا. یەکەم گرینگی دانی
شاعیرەکەی بە فۆرم و شێوەی داڕشتنی شێعرەکە، چونکە بەداخەوە ماوەی چەن
ساڵێکە شێعری باش کەم دەبینم کە گرینگی بە فۆرمەکەی درابێت.
دووەم بابەت لەم شێعرەدا ئەوەیە کە بە خوێندنەوە و وردبوونەوە تێدەگەین بیرکردنەوەی لەپشتەوە بووە، واتە شێعرەکە سەرەتا پلانی داڕشتنی ھەبووە ، ئامانجی دیاریکراوی ھەبووە و سەرەتا وکۆتایی بۆ دیاری کراوە.
نموونەکەی دروستکردنی ئەو بازنەیە کە بەم شێوەیە دروست کراوە: دۆخ و فەزاکە لە کەشێکی تاریکدا دەچێتە پێشەوە، بیر لە ڕوناکی کردنەوە، لەھاوسەر و مناڵەکە، (لەگەڵ سەکدا ) بیرکردنەوە لەوەفا و لە کوتاییدا بیر له نووسینى شیعرێكى تاریك.
بگەڕێینەوە بۆ تاریکییەکەف مرۆڤ ەرداوەم خۆی لەو بازنە تاریکەدا دەبینێت کە دەوری گرتووە. سەرەتا بیر لە ڕووناکی دەکاتەوە، ئەمە سەرەتای ژیانە و مرۆڤ ھیوادارە بە ئاسۆ و داھاتووی گەش و ڕزگاربوونی لەو تاریکییە.
مرۆڤ بیر لە ھاوسەر و منداڵەکەی دەکاتەوە، لەم قۆناخەدا ھاوسەر و منداڵەکە تا ڕادەیەک سەرقاڵی دەکەن و تەنیاییەکەی بۆ کەمتر یان کەم ڕەنگتر دەکەنەوە( کە ھەڵبەت ھێماشە بۆ تێکەڵبوون بە ژیانی ڕۆژانە و دووپاتبوونەوەی ڕووداوەکان)، قۆناخی سێھەم دیسان تەنیایی دەست پێدەکاتەوە منداڵی لا نامێنێت و ھاوسەریش نییە(مردن یان جیابوونەوە، یان تەنانەت دەرک نەکردنی یەکتری) و لە تەنیایی دا پەنا بردنە بەر ئاژەڵ(سەگ) کە وەفاش وەک ھێمایە بۆ ئەو ئاژەڵە ھاتوتەوە و ڕەنگەش ھێما بێت بۆ بێ وەفایی مرۆڤەکانی تر.
لە کۆتاییدا مرۆڤ و شەو، واتە دیسان تەنیایی و خۆی و پەنا بردنە بەر شتێکی دیکە بۆ ڕەواندنەوەی تەنیاییەکە(شعر). ئەم بزووتنە و ئەم خولاندنەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ چاوەڕوانیدا و ھەرجارەو بۆ شتێک کە ببێتە بیانوویەک بۆ درێژەدان بەژیان لەسەرەتای بوونەوە تا ئێستا و لە داھاتووشدا گەورەترین کەڵکەڵەی مروڤ بووە و چارەیەکی بۆ نادۆزێتەوە.
تەنیا خۆی بەشتێکەوە سەرقاڵ دەکات بۆ ئەوە بۆ ساتێکیش بووە ئەو تەنیاییەی بیر بچێتەوە. واتە مرۆڤ بەردەوام لەو تاریکی(تەنیای)ییەدایە و لە شێعرەکەی خاتوو ھەستیدا بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و بە بیرکردنەوەوە داڕێژراوە. ئەمە خۆی فۆرمێکی گونجاویشی بۆ ئەو شێعرە پێک ھێناوە.
وێبلاگی تایبەتیی منە ئەکرێ ئازارەکانمی تێدا حەشار بدەم. ئەکرێ بیکەمە ماڵێک بۆ ڕۆحم یان ئەکرێت تەنیا بۆ کڕووزی ناخمی لێ بێت. دەلاقەیەکە بۆ چوونەناو خەم و بینینی برینە سەر واڵا و پەتروو نەبەستووەکانی ژیان. تۆ جوانیی تێدا بدۆزەرەوە و خۆشەویستیی تێدا دەستەمۆ بکە